عەسائیبی ئەهلی حەق ئاگربەستمان لەگەڵ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە و ئیتر دەیانکەینە ئامانج

لەگەڵ ئەوەی میلیشاکانی حەشدی شەعبی بە تایبەت نووجەباو عەسائبی ئەهلی هەق مۆلەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاو داخستنی بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئەمریکا داو کردیانە مەرجی ئاگر بەست بەڵام دوای کۆتاهاتنی وادەی دیاریکراو عەسائیب شکاندنی ئاگربەستی راگەیاند.

بەپێی هەواڵێکی دەزگا میدیاییەکانی عێراق قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی گروپی عەسائیب ئەهلی هەق، هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئاگربەستەی راگەیاند کە لە رابردوودا بەمەبەستی راگرتنی هێرشە مووشەکییەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بڕیاریان لەسەردابوو، دەشڵێت: “جینین پلاسخارت رۆڵێکی ئەوتۆی لە ئاگربەستەکەدا نەبینی”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوو شەو بەر لە ئێستا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی مووشەک بارانی ناوچەی سەوزی بەغداو بالیۆزخانەی ئەمریکایانکرد لە بەغدا بە هۆیەوە کەسێک کوژراو چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

Back to top button