مەشھەدانی باسی دروست كردنی دەوڵەتی گەورەی ئیسرائیل دەكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/11/qalb-Recovered-2.jpg)
سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود ئەلمەشهەدانی ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی تۆمەتبارکرد بەبەردەوامبوون لەوێرانکردن و تێکدانی عێراق وەک بەشێک لەپلانێکی ئاینیی بەئەنقەستی زایۆنستی بۆ دروستکردنی ” دەوڵەتی گەورەی ئیسرائیل ” و گوتی ئەمریکا بەدوای ئەوەدایە عێراق لەنەخشەو مێژوو ڕزگار بکات .
مەشهەدانی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت : ” داگیرکاری عێراق و قسەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە فەرمانێکی ئایینی لە ئیسرائیلەوە هات .
وتیشی:”باوەڕی ئاینی زایۆنیەکان وا دەریاندەکات کە پێویستە عێراق لەناوبچێ و لەسەر نەخشەکە بسڕدرێنەوە و لەناوبچێ، بۆ ئەوەی پەرستگای سلێمان و دەوڵەتی گەورەی ئیسرائیل لە فوراتەوە بۆ نیل ڕابگەیەنن، کە ئەمە ئامانجێکی ئاینیی ئەمریکایە”