بۆ یەکەمجار ، گرووپی ئابووری جی 20 کۆبونەوەکانی لە وڵاتێکی عەرەبی بەرێوە دەبات
کۆبوونەوەی جی 20 ل ریاز ، دیپلۆماسی دیجیتاڵی میدیاییە لە دژی کۆرۆنا و داتەپینی ئابووری
ئەوە بۆ یەکەمجارە گرووپی ئابووری ( جی 20 ) ئەمڕۆ شەممە لە ریاز کۆبوونەوەکانی خۆی لە ڕێگای ڤێبینارەوە دەستپێدەکات .
وڵاتانی گرووپی ( جی 20 ) زیاتر لە 85٪ ئابووری جیهانیان لە بەر دەستە و ئەمساڵ بە هۆی کۆڤید 19 ، کۆبوونەوەکانیان لە رێگەی ڤێبەوە بەرێوە دەبەن .
کۆبوونەوەی ئەمساڵی جی 20 بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو بەبێ تەشریفاتێکی تایبەت دەستی بە کارەکانی کرد و چاودێرانیش ناویان ناوە دیپلۆماسی دیجیتاڵی .
سەرەکیترین تەوەری کۆبوونەوەکان ، کێشەی هەمەلایەنەی کۆرۆنا و داڕمانی ئابووری باسی لە سەر دەکرێت و کار بۆ ئەوە دەکرێت لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کار بۆ تەرخانکردنی ئابووری زیاتر بکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە .
هاوکاتیش چاودێرانی بوواری دەرمان و کەرەسە پزیشکییەکان پێیان وایە ، خۆی ئەم کۆبوونەوە بۆ داهاتی زیاتری وڵاتانی گرووپی ( جی 20 ) لە رێگەی مافیای داوودەرمانی دژە کۆرۆنا .