رووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو وڵاتانەی پێویستیان پێیەتی

 

لە کۆبوونەوەی گرووپی ئابووری ( جی 20 ) ئەمڕۆ ڤلادمیر پۆتن ڕایگەیاند ، هەر وڵاتێک پێویستی بە ڤاکسینی کۆرۆنای رووسی بێت ، ئەوان ئامدەن بۆی دابین بکەن .

هاوکات پۆتن ئاشکرای دەکات وڵاتەکەی خەریکی بەرهەمهێنانی پێکوتەی دوەم و سێیەمی کۆرۆنایە و هەمووشیان بە سەرکەوتووی قۆناغی تاقیکردنەوەیان تێپەڕ کردووە .

لەدرێژەی قسەکانیدا پۆتن ئاماژە بەوە دەکات بۆ لە ناوبردن و ریشەکێش کردنی کۆرۆنا پێویستە هەموو وڵاتان پێکەوە کار بکەن

جێگەی ئاماژەیە هەرچەند رووسیا یەکەم وڵات بوو کە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ڕاگەیاند بە ڵام ئەمریکاش ڕایگەیاندووە تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا دەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە

Back to top button