عارف قوربانی ئامانج له‌ گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ بۆ به‌غدا به‌ بارمته‌ گرتنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كور دوو عه‌ره‌ب داوایانكرد كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ  به‌غداوه‌ ببه‌سترێته‌وه‌، نووسه‌رێككی دیاری كوردستان ده‌لێت ناتوانی به‌ گومان نه‌بیت له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی بۆ پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌كرێن له‌ حه‌قیقه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ركردن نین‌

عارف قوربانی نووسه‌ر و چاودێری سیاسی له‌ وتارێكدا نووسیویه‌تی : له ‌پرسی مووچه‌دا كه‌ داوای ئه‌م مافه‌ی كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ناكرێت، كه‌ مافێكی ده‌ستووری و شه‌رعی و یاساییه‌، به‌ڵام پرسی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و راسته‌وخۆ به‌ستنه‌وه‌ی به‌ به‌غداوه‌ ده‌كرێته‌ پرۆژه‌، كه‌ خۆیان ده‌زانن ده‌ستوور له‌كوێدا چرای ئومێدی ئه‌و هه‌وڵه‌ كوێرده‌كاته‌وه‌، ناتوانی به‌ گومان نه‌بیت له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی بۆ پرسی مووچه‌ی هه‌رێمیش ده‌كرێت له‌ حه‌قیقه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ركردن نییه‌، ئه‌وه‌نده‌ی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ی سه‌ر مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌ وه‌ك كارتێكی سیاسی و به‌شێك له‌و ململانێ‌ ناڕه‌وایانه‌ی نێوان هێز و كاره‌كته‌ره‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ر نووسیویه‌تیشی:‌ ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌كرێت به‌ بارمته‌گرتنی مووچه‌خۆرانه‌ وه‌ك كارتی ململانێ‌ و گوشار له‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانی نێوان هەولێر و به‌غدا و ململانێی سیاسییه‌كانی كورددا. بۆ ئه‌وه‌ی رێگەیه‌كی دروست بۆ چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه‌، پێش هه‌مووشت پێویسته‌ ژیانی مووچه‌خۆران له‌ ژیانی سیاسی و ململانێ‌ و ناكۆكی نێوان هەولێر و به‌غدا و له‌ ململانێی نێوان حیزب و كاره‌كته‌ره‌ سیاسییه‌كانی ناوخۆی كوردستان بهێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

Back to top button