له‌ سلێمانی پیاوێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر هاوسه‌ر و خه‌سووی

لە ‌ناوچەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی، پیاوێک ھێرشیکردە سەر هاوسەر و خەسوی و بە چەقۆ ھەردووکیانی بریندارکرد.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 24ی 11 ى 2020 لە ناوچەی تاسڵوجە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان خێزانێك ڕوویداوە، بەهۆیەوە پیاوێك هێرشیكردوەتە سەر ماڵی خەزوری و دوو چەقۆی لە خەسووی داوە و دواتر دوو چەقۆی دیكەی لە هاوژینەكەی داوە.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو بریندارەكە باری تەندروستییان جێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەركردندان.

وتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە دوای ڕووداوەكە تۆمەتبارەكە هەڵهاتووەو دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراوە و لێکۆڵینە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

Back to top button