نوێنەرایەتی بەریتانیا لە ” یوئێن” داوایەک ئاراستەی هەولێر و بەغدا دەکات

 

 

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دوێنێ بە ئامادە بوونی هەر پێنج ئەندامە هەمیشەییەکی ئەو ئەنجوومەنە تایبەت بە عێراق بەرێوە چوو ، نوێنەری بەریتانیا دوایەک ئاراستەی هەولێر و بەغدا دەکات .

جەیمس رۆسکۆ، جێگری بەوەکالەتی نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتارەکەی خۆیدا ، وێڕای شرۆڤەیەکی دۆخی ناوچەیی و عێراق ، داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات لە سەر ڕێککەوتنێکی درێژ خایەن بگەنە ئەنجام ، هاوکاتیش خۆشحاڵی خۆی بۆ ڕێکەوتنی  شنگال لە نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی .

هەروەها باس لەوە دەکات  “پێویستە گرووپە چەکدارەکان هەماهەنگی بکەن بۆ جێبەجێکردنی  ئەو رێککەوتنە، لەهەمان کاتدا پێویستە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە هاوکار بن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و بووژاندەنەوەی ئابووری وەک ئەرکێک لە پێناو خمەتی ئێزدییەکان “.

Back to top button