عێراق رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بووژانەوەی ئابووری ئێراندا ، لە سەردەمی گەمارۆکاندا
سەرەڕای سەپاندنی گەمارۆکان لە لایەن ئەمریکاوە بە سەر ئێراندا ، بەڵام ئەوەی توانی تا ڕادەیەکی زۆر ئابووری ئێران لە داڕمانی یەکجارەکی دوور بخاتەوە ، پێوەندییە بازرگانیەکانی عێراق بووە .
بە پێی ئامارەکان و گوتەی سەرۆکی دەزگای گومرکی ئێران، عێراق گەورەترین کڕیار و بەکاربەری کاڵا بەرهەمهێنراوەکانی ئێرانە لە جیهاندا
مەهدی میر ئەشرەفی، سەرۆکی دەزگای گومرگی ئێران ، لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئێران و تایبەت “هەواڵنێری فارس ” ئاشکرای دەکات ، عێراق گەورەترین کڕیار و بەکاربەری کاڵا بەرهەمهێنراوەکانی ئێرانە لە جیهاندا و”داتا پەیوەستەکان بە بازرگانی دەرەوەی وڵات لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا، ئاماژەیان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی داوە بە بڕی 97 ملیۆن و 700 هەزار تۆن لە کاڵا، ئەمەش بەرامبەر بە 44 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە”.
هاوکاتیش ئەشرەفی باس لەوە دەکات ، “رێژەی هاوردەکردن بۆ ناو ئێران لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 800 هەزار تۆن، لە نێویاندا 15 ملیۆن و 200 هەزار تۆن لە کاڵای سەرەکی پێک هاتوون .
وەک ئەشرەفی باسی دەکات ، ئێران لە رێژەی کرینی کاڵای ئێرانیدا پێس چین و ئیمارات و تورکیا و ئەفغانستان کەوتووە ، ئەوەش جیایە لە کڕینی گاز و کاڵای قاچاغ و هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئیران کە سەدان ملیۆن دۆلاری دیکە دەخاتە سەر ئەو ئامارە ئابوورییە