پرسی تیرۆر لە توركیا روو لە قۆناغێکی نوێ دەکات
مشتومڕلەسەر ڕێکخراوە مافیاو تاوانکارانەکان ، بەرەو ڕارەوەکانی پەرلەمانی تورکیا جوڵاوە ، بەدوای تۆمەتبارکردنی یەكتری ھەردوو پارتی ( MHP ) و ھەدەپە .
جێگری سەرۆکی لیستی هەدەپە میراڵ دانش بێشتاش ڕایگەیاند، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی گەل، دەولەت باخچەلی سەرۆکی پێشووی حیزبەکەی سەلاحەدین دەمیرتاشی بە “تیرۆریست” وەسف کردووە، بەڵام خۆی بەردەوام بوو لە پیاسەکردن و ھاوكاری سەرکردەكانی مافیا
لە دانیشتنی پەرلەمان لە وتارێکیدا وتی، ئەلادین چەکیجی لە دانیشتنێکی پەرلەمان بە پێکهێنانی ڕێکخراوێکی تاوانکار تاوانبارکراوە، بەڵام دەمیرتاش تا ئێستا بە هیچ دۆسییەک تاوانبار نەکراوە