لە بەریتانیا کوردێک دەبێتە وەزیری تایبەت بە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا

 

نەدیم زەهاوی لە خێزانێکی کورد لە ساڵی 1967 لە بەغدا لەدایک بووە و لە ئێستادا لە لایەن بۆریس جۆنسن وەک وەزیری بەریتانیا بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دیاری کراوە .

نەدیم زەهاوی لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی روویان کردووەتە بەریتانیا. دەرچووی زانکۆی لەندەنە و، لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2017 ئەندامی پەرلەمانە لەسەر لیستی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بۆ ناوچەی ستراتفۆرت

ئەرکی نەدیم زەهاوی برینتی دەبێت لە پێدانی ڕاپۆرتی تایبەت بە مات هانکوک وەزیری تەندروستی بەریتانیا ، بەڵام لە پۆستی ئێستای خۆیدا هەر دەمینێتەوە وەکو جێگری وەزیری بازرگانی

بە گشتی زەهاوی چاودێری بڵاوکردنەوەی ڤاکسی ی کۆرۆنا دەکات لە بەریتانیا دا .

Back to top button