بەریتانیا لە سەر کوژرانی خۆپیشاندەرانی عێراقی هاتە دەنگ
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا داوا لە حوکمەتی عێرق دەکات لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی کوشتنی خۆپیشاندەران بکات و بە پێی یاسا دادپەروەرانە کار بکات
ستیڤن هیكی،لە تویتێکدا دەنووسێت : “توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌رانی ناسرییه و شاره‌كانی دیكه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م، ئه‌م كوشتاره نابه‌رپرسیارانه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت”.
هەروەها لە تویتەکەدا هاتووە، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌كه‌م خۆپیشانده‌رانی ئاشتیانه له هێرشه‌كان بپارێزن و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ش بۆ كه‌یسی قوربانییه‌كان بكه‌ن”.
هاوکات ئه‌مڕۆ روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ “رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه”، به‌رپرسیارەتی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی خسته ئه‌ستۆی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و گوتی هیچکام لە بەڵینەکانی نەبردۆتە سەر