سێ کەس لە “سۆران”  بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

 

لە ڕاگەیاندروێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ لە سۆران سێ کەسیان دەستگیر کردووە بە تاوانی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە .

سی تۆمەتبارەکە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕی ٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە لە جۆری “شێشە ”

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە “لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران توانرا دەست بگیرێت بەسەر بەسەر بڕی چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری (شیشە) لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار کە هەرسێکیان خەڵکی پشدەرن و ماددە هۆشبەرەکەیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ هێنابوو لەناو پیکابێك شاردبوویانەوە و بۆ ئەوەی هیچ گومانێکیان لێ نەکرێت گوێدرێژێکیان لە پیکابەکە بارکردبوو بەنیازبوون ماددە هۆشبەرەکە بگەیەننە شارۆچکەی (سۆران)”.

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، کە تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.

Back to top button