سزای ئەمریكا حوسیەكانیشی گرتەوە

 

ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە سزاکانی بەسەر پێنج بەرپرسی میلیشیای ” حوسیەكان  ” دا سەپاند کە دەستیان لە ئەشکەنجەکردنی ژنان و منداڵاندا هەیە .

سزاکان ھەریەك لە عەبدولحەکیم ئەلخەیوانی، سەرۆکی دەزگای ئەمنی میلیشیاكان و موتڵەگ عەمر ئەلمارانی، جێگری بەرپرسی دەزگای ئاسایشی گرتەوە

هەروەها لیستەکە پێکهاتبوو لە عەبدولقادر ئەلشامی، سەرکردەی میلیشیای پرۆ-ئێرانی و سوڵتان زابین، بەڕێوەبەری بەشی لێکۆڵینەوەی حوسی

لە راگەیەنراوی وەزارەتی خەزێنەدا هاتووە، سەرکردەکان چەندین پێشێلکارییان ئەنجامداوە لە دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی هەڕەمەكی یەمەنیەکان، بە تایبەت منداڵان و ژنان، چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی مافی مرۆڤیان کردۆتە ئامانج

Back to top button