وه‌زیری ته‌ندروستی: ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن ژماره‌ی تووشبووان كه‌متریش دهمبێتهوه
وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان ده‌مامك ببه‌ستن رێژه‌ی تووشبوونی كۆرۆنا كه‌متریش ده‌بێته‌وه.
رێژه‌ی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و وه‌زیری ته‌ندروستی به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌وا پێگری هاووڵاتیان به‌رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی بوون.
بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان كه‌م بێته‌وه، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان مانای ئه‌وه‌نییه كه‌وا ڤایرۆسی كۆرۆنا ئیتر نه‌ماوه، له‌سه‌ر هاووڵاتیان پێویسته پابه‌ندی رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
دكتۆر سامان به‌رزنجی گوتیشی: پێویسته هاووڵاتیان له شوێنه گشتییه‌كان دووركه‌ونه‌وه قه‌ڵه‌بالغی دروست نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان ده‌مامك ببه‌ستن رێژه‌ی تووشبوونی كۆرۆنا كه‌متریش ده‌بێته‌وه.