هەولێر : دوو تۆمەتباربە برێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستبەسەر کران
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوو گەنجیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی بەکار هێنانی ماددەی هۆشبەر ، لە کاتی دەستگیر کردن بڕێکیش ماددەی هۆشبەریان پێبووە
لە ڕاگەیاندراوەکەی بەریوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا هاتووە “ئەمڕۆ 12ی12ی2020، لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێت کە پێنج جگەرەی هۆشبەر لە جۆری جامایکا و بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کریستاڵ) و (جامایکا) پێبوو”.
هاوکات هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوەکە ئەو دوو تۆمەتبارە جگە لەم بڕە ماددە هۆشبەرە ساتورێك و چەقۆیەك و دامبۆکسێك و پایپێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێگیرا