ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس داواى بارى له‌ناكاو بۆ جیهان ده‌كات

 

 

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین كۆنفرانسی رێككه‌وتنی پاریس بۆ ژینگه‌ و كه‌شوهه‌وا به‌ به‌شداری 70 سه‌ركرده‌ی جیهان به‌شێوه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌چوو ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یه‌كێك بوو له‌ به‌شدار بووه‌كان و رایگه‌یاند كه‌  پێویسته‌ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان باری له‌ناكاوی كه‌شوهه‌وا له‌ وڵاته‌كانیان رابگه‌یه‌نن.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گوتاری ده‌ستپێكی لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وادا رايگه‌یاند پێویسته‌ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌باره‌ی كه‌ش و هه‌وا باری له‌ ناكاو رابگه‌یێنن ئه‌و هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ بۆ دانانی سنوورێك بۆ كاره‌ساتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی.

ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پرسیارێك ئاراسته‌ی به‌رپرسان كردو رایگه‌یاند ئایا ده‌كرێت كه‌سێك هه‌بێت ئه‌وه‌ ره‌ت بكاته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ رووبه‌ڕووی دۆخێكی زۆر له‌ناكاو بووینه‌ته‌وه‌؟.. بۆیه‌ ئه‌مڕۆ داوا له‌ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كه‌م، باری له‌ناكاوی ژینگه‌یی له‌ وڵاته‌كانیان رابگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سنوورێك بۆ رێژه‌ی كاربۆن دابنێین”.

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز

 

Back to top button