59 ساڵ بەسەر داستانی لۆمانادا (دايكى داستانانه‌كان) تێدەپەڕێت
مێژووی شؤرشی بزاڤی رزگاری خوازی كورد پڕیه‌تی له داستان و نه‌به‌ردی بێ وێنه یه‌كێك له‌و داستانانه‌ش داستانی لۆماندایه كه ئه‌مڕۆ ، 59 ساڵ بەسەر ئه‌و داستانه‌دا تێده‌په‌ڕێت. داستانی لۆمانادا ئەو داستانەی کە سەرۆک بارزانی ناوی لێ ناوە “دایکی داستانەکان”، داستانێک کە لە نێو مێژووی خەباتی گەلی کورددا مێژووی دروست کردووه.
له داستانی لۆماندا به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر پێشمەرگە گیانلەسەردەستەکانی شۆرشی ئەیلوول ، بە ئیرادەی بەهێز و باوەڕبەخۆبوونەوە رووبەڕووی هەزاران سەرباز و سەدان زرێپۆش و تانک و فڕۆکەی رژێمی ئەو کاتەی عێراق بوونەوە و پێشمەرگە توانی بەسەر ئەو هەموو چەک و تفاقە سەربازییەدا سەربکەوێت و رژێمی ئەو کات ناچار بە دانوستان بکات.
داستانی لۆمانا شكۆ و گەورەیی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگەی لە لاپەڕەکانی مێژوودا نەخشاند کە نەوە دوای نەوە بە شانازییەوە دەیگێڕنەوە. كه پێشمه‌رگه چ قاره‌مانێتیه‌كیان به‌رامبه‌ر به دوژمنانی گه‌لی كورد تۆمار كرد.