فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌:  له‌ سنوری كه‌ركووك ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هه‌ن به‌ رۆژ حه‌شد و به‌ شه‌ویش داعشن

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی فه‌وجێكی حه‌شدیان له‌ كه‌ركووك كرده‌وه‌ كه‌ 150 كه‌س ناویان نووسیوه‌، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ چەكدارەكانی میلیشیاكان بە شەو داعشن و بە رۆژیش حەشد.  

 

لیوا حەمە رێگر فەرماندەی فەرماندەیی كەركووكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان له‌ باره‌ی دۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوووه‌ كه‌ “هیچ هێزێك جێگرەوەی هێزی پێشمەرگە نییە كە بتوانێ بێ جیاوازی خەڵك بپارێزێ، بەڵگەش بۆ ئەوە، ئەو چەند ساڵە بوو كە پێشمەرگە لە سنووری كەركووك بوو، ژیانی هەموو پێكهاتەكان پارێزراو بوو، رۆژێك لە رۆژان ئەو كاتەی كە پێشمەرگە لە سنوورەكە بوو، عەرەبێك دەرنەكرا و پێی نەگواترا گوندەكەت چۆڵ بكە“.

 

فەرماندەی فەرماندەیی كەركووكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ده‌شلێت  ئێستا داعش هەیە كە خەڵكی حەویجە و عەباسییە و رەشادن، پێشتر هەر لە ناو حەویجە چەكداری داعش بوون، كەچی ئێستا لە رێگەی سەرۆك هۆزەكانیانەوە كراونەتە چەكداری حەشدی عەشایەری و ئەوان ئێستا دەسەڵات و چەكیان هەیە، بۆیە ئەوانە ئێستا بە رۆژ حەشدن و بە شەویش داعشن، هەتا پێشمەرگە نەگەرێتەوە دۆخی ناوچەكە ئاسایی نابێتەوە.

 

Back to top button