کونسولخانەی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەکی ئامێدی دەکات

 

کونسولخانەی گشتی  ئەمریکا لە هەولێر  لە ڕێگەی تویتەرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید عەبدولڕەحمان ئەمین دەکات .

لەو پەیامەدا هاتووە : “کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی مولازمی یەکەم عەبدولڕەحمان ئەمین دەکات کە لە ڕووبەڕووبووەنەوەیەکدا لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە لە نزیک ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستدا

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، “ئازایەتی و دڵسۆزیی مولازم عەبدولڕەحمان بۆئەرکەکانی مایەی شانازیە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان”.

Back to top button