پەرلەمانی کوردستان بە پێک هێنانی لیژنەیەک بە دواداچوون دەکات بۆ پشێوی و ئاڵۆزییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک – ی ئاشکرا دەکات ، پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ پشێوی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی سلێمانی و هەڵەبجە ، لیژنەیەک پێک دێنیت و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕەوانە دەکاتەوە .
لیژنەکە لە سەر داوای دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پێک دێت و سەردانی هەموو ئەو دەڤەر و ناوچانە دەکەن ئاڵۆزیان لێکەوتۆتەوە .
دواتر لیژنەکە لە دوای کۆبوونەوەی کۆتایی ڕاپۆرتی خۆیان لەمبارەوە ئاراستەی پەرلەمان دەکەنەوە