خامنه‌یی: تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ده‌كه‌ینه‌وه
به مه‌به‌ستی نزیك بوونه‌وه‌ی وادەی ساڵڕۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی سوله‌یمانی كۆبووه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه له كاتێكی گونجاو‌دا تۆله‌ی سوله‌یمانی ده‌كه‌ینه‌وه.
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەیدا رایگه‌یاندووه كه هۆكاری پشت سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاله‌وانێتی قاسم سوله‌یمانی بوو، ئه‌مریكا حەوت تریلیۆن دۆلار لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست خه‌رجكرد
هه‌روه‌ها خامه‌نه‌یی رایگه‌یاندووه كه “ئەوانەی سولەیمانییان کوشت و ئەوانەی فەرمانیان بە کارەکە دا، دەبێت سزا بدرێن و له كاتێكی گونجاو‌دا تۆله‌ی سوله‌یمانی ده‌كه‌ینه‌وه “.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت “ئێمە بینیمان ئەمریکای ئۆباما و ئەمریکای ترەمپ چی‌یان بەسەر ئێران‌دا هێنا، دووژمنکارییەکان تایبەت نین بە ترەمپ کە بە رۆشتنی ئەو کۆتای‌یان بێت“.