حكومهتی عێراق به وهرگرتنی پارهی پێشوهخته نهوتی خۆی به وڵاتی چین دهفرۆشێت
دواى ئهوهی حكومهتی عێراق رێككهوتنێكی له بواری فرۆشتنی نهوت لهگهڵ وڵاتی چیندا واژۆكرد، راویژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوەڕۆکی رێککەوتنی وڵاتەکەی بۆ فرۆشتنی نەوت بە وەرگرتنی پارە بە پێشەکی بە چین، ئاشکرا دەکات.
رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی له زاری مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، بەپێی رێککەوتنەکە، عێراق 48 ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێتە چین و پارەکەی بە شێوەی پێشەکی، وەردەگرێت رێککەوتنەکە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییە حکوومییەکانی چین، واژۆ دەکرێت.
ههروهها له بارهی نرخی نهوتهكهش رایگهیاندووه كه نرخی نەوتەکە لە ماوەی یەک مانگی دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە بە وەرگرتنی تێکڕای نرخی نەوت لە رۆژەکانی ئەو مانگە، دیاری دەکرێت و نەوتەکەش لە ماوەی 12 مانگدا لە شەش مانگی دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە، هەناردەی چین دەکرێت.