لەرۆژئاوایی كوردستان چەكی ئەمریكی بۆ هێرشكردنە سەر پێشمەرگە لەباشوری كوردستان بەكار هێنرا

بەرەبەیانی ئەمرۆ لەئەنجامی هێرشێكی پەكەكە بەناوی پەیەگە لە رۆژئاوایی كوردستان چەكی قورسی ئەمریكی بەكارهێنراوە، لەدژی هێزی پێشمەرگە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان”.

دوای ئەوەی چەكدارە نایاساییەكانی پەكەكە ویستوویانە لە دیوی رۆژئاوایی كوردستان بەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا دا برۆن هێزە ئەمنیەكانی سنوری سمێڵكا رێگریان لێكردوون، بەڵام لەدیوی رۆژئاوایی كوردستان هێزێكی سەر بە پەكەكە بەناوی یەپەگە چەكی ئەمریكی بەكار هێناوە دژی هێزەكانی پێشمەرگە لەدیوی رۆژئاوایی كوردستان.

لەو بارەیەوە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە سەربەست لەزگین رایگەیاندووە داوا لە هاوپەیمانان دەكەین، سنورێك بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابنێت كە دەكرێتە سەر پێشمەرگە لەلایان هێزەكانی پەكەكە لەدیوی رۆژئاوایی كوردستان”.

Back to top button