یۆنان خۆی بۆ ڕووبەڕوو بونەوە ئامادە دەكات

 

دوای پێنج ڕۆژ گفتوگۆی تێروتەسەل، پەرلەمانی یۆنان ڕۆژی چوارشەممە دەنگی دا بە زیادکردنێکی مێژوویی خەرجی سەربازی ، کە بڕی زیاتر لە 5 , 5 ملیار یۆرۆ ” زیاتر لە 6 ملیار دۆلارە ” ، ئەم زیادکردنەش لە هەموو پێشبینیەکان زیاتر بوو .

ئەو زیادکردنە لە سەدا 57ی ساڵی 2019یە، یۆنان 2,3%ی بەرهەمەکەی بۆ خەرجی سەربازی لە ساڵی 2019 تەرخان کردبوو، ئێستاش نزیکەی 4%ی خەرجی گشتی هەژمار دەکات، سەرەڕای سەختی ئابوری ئەو وڵاتە

لە پلانەکانی داهاتووی یۆنان بۆ خەرجکردنی سەربازی، کیریاکۆس میتسوتەکی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، حکومەتەکەی ڕێککەوتنێکی سەربازی لەگەڵ حکومەتی فەرەنسا واژۆ دەکات بۆ کڕینی 18 فڕۆکەی جەنگی یوستراف ڕەفاڵ

Back to top button