عێراق گرێبه‌ستی كڕینی ڤاكسینی دژ به كۆڕۆنای له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ر واژۆ كرد
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر توانی ڤاكسینێكی سه‌ركه‌وتووی دژ به كۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنێت كه تا ئێستا 27 وڵاتی جیهانی گرێبه‌ستی كڕینی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ واژۆ كردووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند كه عێراق گرێبەستی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژۆ کرد ه سەرەتای ساڵی داهاتوو ڤاکسینەکە دەگاتە وڵاتەکە و بەشی هەرێمی کوردستانیش لە ڤاکسین پارێزراوە
د. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق له باره‌ی كڕینی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا و گه‌یشتن به عێراق راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی عێراق گرێبەستی دابینکردنی ملیۆنێک و 500 هەزار ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژۆکرد و بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو بگاتە عێراق.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندووه كه له‌و به‌شه ڤاكسینه‌ی عێراق داوای كردووه هەرێمی کوردستان پشکی لەو ڤاکیسینە دەبێت و پشکەکەی پارێزراوە، جگە لە کۆمپانیای فایزەر، لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی بەرهەمهێنانی ڤاکیسنی کۆرۆنا لە پەیوەندی داین، بەمەبەستی دابینکردنی ڤاکسین.