وەزیری کشتوکاڵ بانگهێشتی جوتیارە نمونەیەکەی هەلەبجە دەکات بۆ دیوانی وەزارەت

دوای ئەوەی ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەیەکەی هەلەبجە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند بوو چیتر رێنماییەکانی بڵاو ناکاتەوە چونکە کەس گوێی لێناگرێت، ئەمڕۆ بە فەرمی وەزیری کشتوکال بانگهێشت نامەیەکی بۆ جوتیارە نمونەییەکە نارد.

بێگەر تالەبانی وەزیری کشتوکال رایگەیاندووە کە بە مەبەستی ڕێزلێنان لە ماندوو بوون و لە نزیکەوە گوێگرتنی داخوازی وکێشەکانی جوتیارە نمونەیەکەی هەلەبجە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و نوسینگەی تایبەتی وەزیری راسپاردووە تا پەیواندی بە جوتیارە نمونەیەکەوە بکەن

هەروەها راشیگەیاندووە کە بە فەرمی بانگێشتی ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە کراوە، کە ڕاستەوخۆ لە دوایی پشووی سەری ساڵ سەردانی وەزارەتمان بکات و دواتر بۆ پاڵپشتی زیاتری پرۆژەکانی ناوبراو و بەرهەمی خۆماڵی کشتوکاڵی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ڕێکدەخرێت.

ئەم ڕاسپاردەیەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە میانی پەرۆشی و گرنگیدانی تەواوە بە جوتیاران و بەرهەمی کشتوکاڵی و هەناردەکردنی بەروبوومە خۆماڵیەکان بۆ دەرەوەی ووڵات بە میکانیزمی گونجاو.

 

Back to top button