سه‌رچاوه‌یه‌ك: په‌كه‌كه له رۆژ ئاوای كوردستان رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل به توركیا و ئێران ده‌فرۆشێت
دوای په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌وتی رۆژ ئاوای كوردستان داگرت، له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام نه‌وت ده‌فرۆشێت و له رێگای رێككه‌وتنی نهێنی و قاچاغ پێشتر نه‌وتی به داعش و رژێمی سوریا فرۆشتووه‌و، له ئێستاشدا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات كه په‌كه‌كه بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه په‌كه‌كه توركیا به دوژمنی خۆی ده‌زانێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له فرۆشتنی نه‌وتی رۆژ ئاوای كوردستان به ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاندووه كه پەكەكە جگە لەوەی پێشتر لە ڕێگەی چەند نوێنەرێكەوە نەوتی ڕۆژئاوای كوردستانی بە داعش فرۆشتووە، ئێستاش نەوت بە توركیا، ئێران و ڕژێمی ئەسەد دەفرۆشێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌لكی رۆژ ئاوای كوردستانیان له‌سه‌ر ئه‌و بیره نه‌وتانه داناوه بۆ ئه‌وه‌ی وا وێنای بكه‌ن كه خه‌لكی رۆژ ئاوای كوردستان بیره نه‌وته‌كان به‌ڕێوه ده‌بن، به‌ڵام له راستیدا په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كان و داهاتی نەوتی رۆژئاوای كوردستاندا گرتووە.
سەرچاوەكە دەشڵێ پەكەكە لە ڕێگەی قاچاخ، بە سنووری شنگالەوە لە عێراقەوە نەوت ئاودیوی ئێران دەكات، ئەمەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و یەكینەكانی پاراستنی شەنگالی سەر بە پەكەكە ئەنجام دەدات و له رۆژئاواش پەكەكە نەوت بە میلیشیا سوورییەكانی سەر بە توركیاش دەفرۆشێتەوە لە باكووری ئەو وڵاتە، تا لەوێشەوە رەوانەی توركیا بكرێت. پێشتریش پەكەكە نەوتی بە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و بەرەی تیرۆریستیی نوسرەش لە سووریا دەفرۆشت، سەرباری ئەوەی لە سەرەوە شەڕیان لە نێواندا هەبوو.
بە پێی سەرچاوە ئاگادارەكە، ڕۆژانە پەكەكە بڕی زیاتر لە 150 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی ئەو وڵاتانە دەكات و نرخی هەر بەرمیلێكیش بە 30 دۆلاری ئەمریكیە.