ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواوداین و فڕۆکە جەنگیەکانمان بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردوونەتەوە
دوای ئەوەی میدیا جیهانیەکان رایانگەیاند کە ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەلگری لە ئاوەکانی کەنداو کشاندۆتەوە، رۆژنامەی نیویۆرک رایگەیاند کە ئەمریکا فڕۆکەکانی بە وڵاتانی ناوچەکەدا بڵاوکردوونەتەووەو نە کشاونەتەوە.
سەرچاوەیەک لە پێنتاگۆن، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز راگەیاندووە سوپای ئەمەریكا لە جیاتی كەشتی فرۆكە هەڵگری ” یو ئێس ئێس نیمیتز “، چەند فرۆكەی جەنگی پێشكەوتوویی بۆ سعودیە و چەند وڵاتێكی تر كەنەداو رەوانەكردووە.
سەرچاوی هەواڵەکە رایگەیاندووە کە بڵاوە پێکردنی فڕۆکەکان بە وڵاتانی ناوچەکە وەك جێگرەوە ئەو كەشتییە جەنگییە یە و لە ئێستادا لە ئامادە باشی تەواو دان.