فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا
له ساڵڕۆژی كوژرانی فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و فه‌رمانمده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران قاسم سوله‌یمانی ئه‌مڕۆ له رووداوێكی ته‌م و مژاویدا فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی و هاوژینه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ستدا.
حەشدی شەعبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، لەڕێگەی نەجەف- بەغدا ئەحمەد عەبدولوەهاب جابری و خێزانەکەی لە کاتی ئەرکدا لەڕوداوێکدای هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە، له‌كاتێكدا له سۆشیالمیداكانی عێراق وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه كوژراوه.
هه‌روه‌ها میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه كه خێزانی ئەحمەد جابری خوشکی محەمەد رەزا جابریی، بەڕێوەبەری پێشووی حەشدی شەعبییە، کە لە روداوی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا ساڵی ڕابردوو کوژراوە.
حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردووە، جابری هەر لەسەرەتاوە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دامەزراندن و بەڕێوەبەردنی دەستەی حەشدی شەعبیدا.