له هه‌ولێر گوڵ به‌سه‌ر گه‌شتیاران دابه‌شكرا
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك هێرشیانكرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری عه‌ره‌ب كه له پارێزگاكانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق هاتبوونه هه‌ولێر، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكۆنه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی كردوو به دوور له داب و نه‌ریتی كوردی زانی ئه‌مڕۆ له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر گوڵ به‌سه‌ر گه‌شتیاران دابه‌شكران.
رێکخراوی دیداری ئاشتی لەسەر قەڵای هەولێر بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی کورد، عەرەب، تورکمان و کریستیان گوڵیان بەسەر گەشتیاران و پێکهاتە جیاوازەکان دابەشکرد. رایانگەیاند، ئەوە وەک “پەیامی پێکەوەژیانە و دژی هەر دەستدرێژییەکن بۆسەر گەشتیاران”.
لە ئاهەنگی سەری ساڵ لە هەولێر گرژی دروستبوو، چەند گەنجێک هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک پاسی گەشتیارانی عەرەب کە لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتبوونە هەولێر. پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، 16 کەسیان لەسەر ئەو کارە دەستگیرکردووە. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستانیش “بەتووندی سەرکۆنەی کارەکەی کرد”.