وه‌زرێكی ئیسرائیل هۆشداری ده‌دات له‌ هێرشی ئێران

 


دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه‌ ئیسرائیل له‌ رێگه‌ی به‌كرێگیراوه‌كانی له‌ عیراق هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕ له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌ڵبگیرسێنێت. وه‌زیرێكی ئیسرائیل ره‌تیده‌كاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ بدات بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئێران.

یوڤال ئیشتاینیتز وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند، گوێیان له‌و قسه‌ بێ مانایانه‌ی زه‌ریف بووه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ دورن له‌ راستیه‌وه‌ و ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ ده‌ریده‌خه‌ن به‌ هۆی سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه‌ ئێران له‌ رووی ئاسایشی نیشتمانی و ئابورییه‌وه‌ له‌ ژێر فشاری زۆردایه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ قسه‌كانی زه‌ریف ئاماژه‌یه‌كن بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ئیسرائیل به‌و پێیه‌ی ئێران بیانویه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل داده‌تاشێت و پێویسته‌ ته‌لئه‌بیب له‌و باره‌وه‌ وشیار بێت.

Back to top button