بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ڕاگەیاندراوێکدا  ئاشكرای دەکات  سێ کەسیان بە 2 کیکۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری شیشە لە قەزای سۆران دەستگیر کردووە

.لە ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا هاتووە

دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی گرووپێكی بازگانی بە ماددە ھۆشبەرەكان ئەمڕۆ 4/1/2021 لەلایەن بنكەی سۆرانی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (شیشە) لەگەڵ دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار كە خەڵكی پشدەرن، ھەستاون بە ھێنانی ئەم ماددە ھۆشبەرە بۆ سنووری قەزای سۆران”.

 

Back to top button