سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ: سوله‌یمانی و موهه‌ندیسی شه‌هیدن و خۆزگه‌م ده‌خواست له‌گه‌ڵ ئه‌وان بوومایه
له ساڵرۆژی كوژرانی هه‌ریه‌كه له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرانه ئامانج، سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ ئیسلامی له په‌یامێكدا به‌و بۆنه‌یه‌وه رایده‌گه‌یێنێت خۆزگه منیش وه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وان شه‌هید بوومایه.
یاسین حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌یامێكیدا به بۆنه‌ی ساڵرۆژی كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیسی رایگه‌یاند: حاجی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس شه‌هیدن و خۆزگه‌م ده‌خواست منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وان بوومایه.
ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوای ئه‌وه‌هات كه ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ماوه‌ی رابردوو داوای بڕینی مووچه و بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیان له به‌رپرسه سیاسیه‌كانی عێراق كردبوو.