دەنگۆی سەرهەڵدانی ویشکە ساڵی لە هەرێمی کوردستان دوورە لە راستی
بەرێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزە زانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات دەنگۆی سەرهەڵدانی ویشکە ساڵی لە هەرێمی کوردستان دوورە لە راستی ، بەڵام وەرزی باڕان بارین لە گەڵ سالانی پێشوو جیاواز بووە .
ئەمڕۆ سێشەممە فازڵ ئیبراهیم لە لێدوانێکی میدیاییدا گوتی : “بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە وا هەن و ئەو پێشبینیانەی کە دەکرێن دەتوانین بڵێین وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ جیاوازبووە لەگەڵ ساڵانی پێش خۆی بەهۆی ئەوەی باران لەسەرەتا دواکەوت و تاڕادەیەکێش باران بارین لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەردەوام بووە .
هاوکات پێشبینی ئەوە دەکات لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە باران بارین دەست پێبکاتەوە بە لەبەرچاوگرتنی دووتاسێ نزمە پاڵەپستۆی کە لە ئیستادا بەدی دەکرێت بگاتە ناوجەکانی کوردستان.
لە کۆتاییشدا فازڵ ئیبراهیم گوتی : جێگەی نیگەرانی نییەو وەرزی باران بارین ماوە