ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای بوددجه‌ی 2021 كۆده‌بێته‌وه‌

وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، بۆ تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی بكات.

ئەمڕۆ شەممە، راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمان یەكەم كۆبوونەوە سەبارەت بەپڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی وڵات ئەنجام بدات و كۆبوونەوەكانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام دەبن.

بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەكە دەكرێت، پەرلەمان دەتوانێت دوای 72 كاتژمێری دیكە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە بكات، دواتریش گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی لیژنەی دارایی دەستپێدەكات لەگەڵ وەزارەت و لایەنەكان لەبارەی نێوەڕۆكی پرۆژەكە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 21-12-2020 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسندكرد، دوای هەفتەیەك لە پەسندكردن، پرۆژەكەی رەوانەی پەرلەمان كرد.

66

 

Back to top button