هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی دەستی پێكرد

لێژنەیەكی گوماناوی لە سلێمانی پرۆژەی بەهەرێم كردنی سلێمانی راگەیاند، دوای لە بەغداش دەكات پرۆژەكەیان بخرێتە دەنگدان و لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، بەهەرێم كردنی سلێمانی پرۆژەیەكی بەغدایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستووری عێراق”.

پرۆژەی بەهەرێم كردنی سلێمانی لەلایان چەند كەسێكی گۆماناوی كە سەر بە حزبەكانی سلێمانین، راگەیاندراوە و ئەوە بۆتە جێگای سەرسورمانی چاودێرانی سیاسی پرۆژەكە رادەستی بەغدا دەكرێت، بۆ ئەوەی بخرێتە دەنگدان، ئەمەش بەبۆچوونی چاودێرانی سیاسی پرۆژەكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستووری عێراقە كە بەغدا ناتوانێت ئەو بەربەستە بشكێنێت كە سێ پارێزگا دژی بێت دەستوور هەڵناوەشێتەوە”.

لەو بارەیەوە رێكان سەباح رۆژنامەنووس بە خواكوڕكی  رایگەیاندووە” پرۆژەی بەهەرێم كردنی سلێمانی پرۆژەیەكی گوماناویە مەبەست لێی هەڵوەشاندنەوەی دەستووری عێراقە نەك بەهەرێم كردنی سلێمانی، بەڵكو ئەو پرۆژەیەكە بۆ شكاندنی بەربەستی سێ پارێزگایە، كە دژی دەستوور بن ناتوانرێت دەستوور عێراق بگۆڕ درێت، بۆیە بەغدا دەیەوێت لەرێگای ئەو پرۆژەیەوە، قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان هەڵوەشانێتەوە.

هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە دەشلێت، بوونی ئەو پرۆژەیە پەیوەندی نیە بەهەرێم كردنی سلێمانی بەڵكو پرۆژەیەكە لە ئێستادا كاری لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەی لەداهاتوو دا بەغدا قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستانی پێ هەڵوەشێنێتەوە، لەرێگای بڕینی مووچە و دوای ئەوەش ناچاركردنی خەڵك بەدەنگدان لەژێر ناوی هەرێم و بەم شێوەیە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنێتەوە، بەم شێوەیە رەوایەتی بدات بە شەڕ لەدژی گەلی كوردستان و وەك رژێمە پێشووەكانی خۆی كە ئەنفاڵ و كیمیابارانی كوردستان بكاتەوە”.

Back to top button