لێبوردەیی نێودەوڵەتی : فەرمانی خامنەیی لە دژی ژیانی مرۆڤایەتییە

ناوەندی لێبوردەیی لە کاردانەوەیەکدا بۆ قسەکانی عەلی خامنەیی رێبەری دینی ئێران سەبارەت بە حەرام ڕاگەیاندنی ڤاکسینی کۆرۆنا و ڕێگری کردن لەوەی بێتە ناو ئێرانەوە لەبەر ئەوەی دروستکراوی بەریتانیا و ئەمریکایە ، ئەو فەرمانە لە دژی مرۆڤایەتی دەزانێت
لەمبارەوە لێبوردەیی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیاندراوێکدا نووسی ، ئەو فەرمانەی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران گەمەیەکە بە گیانی هەموو هاوولاتیانی ئێران بە هەموو پێکهاتەکانییەوە .
ئەو ناوەندە ، ئەو بڕیارە بە گەمژانە ناودەبات کە عەلی خامنەیی رۆژی هەینی ڕایگەیاندبوو، ڤاکسینی کۆرۆنا کە دروستکراوی بەریتانیا و ئەمریکایە ، جێگەی باوەڕ و متمانە نییەو بەشێوەیەک حەرامە بەکارهێنانی.
ش ب