كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی به لێكترازانی زیاتر به‌ڕێوه‌چوو
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ شه‌مه 11/2/2017 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و تیایدا هه‌ریه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سول و هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د، دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیایان ئه‌نجامدا و دواتر سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی حزبیان كردووه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د رازی نه‌بووه به‌رهه‌م ساڵح به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌ردانه‌كه‌ی لای مام جه‌لال بكات، هه‌روه‌ها ئاماده نه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سول وه‌ك مه‌كته‌ب سیاسیه‌ك كۆببێته‌وه.
هێرۆ برایم رازی نه‌بووه له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌كو ته‌نها ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شداری بكات، له‌كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوله‌وه سه‌رپه‌رستی بكرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش دوو كۆبوونه‌وه به مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كراوه و دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سول، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشیان له‌گه‌ڵ هێرۆ برایم ئه‌نجامداوه.
له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی ئه‌و حزبه‌وه ئه‌وه ئاشكرابووه كه به‌هۆی پشگوێ خستنی له سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حزبه، ناكۆكی زۆر له‌نیوان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه دروست بووه و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش به‌شێك له‌و ئه‌ندامانه ئاماده‌ی كۆبووه‌نه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه نابن.