دژایەتی كردنی ڕێككەوتنی ھەرێم و بەغداد بەردەوامە.
ثامیر زیبان، ئەندامی لیژنەی دارایی لهئهنجوومهنى نوێنه‌رانى عێراق ، ئه‌مرۆ یەکشەممە ، ڕایگەیاند: ” هەر جۆرە جێگیرکردنێک لەگەڵ هەرێم لەدەرەوەی پەرلەمان ڕەتدەكەینەوە.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، زەحمەتە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ کورد بکرێت “.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ليژنه‌ى دارايى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌شلێ” هێشتا شتەکان ئاڵۆزن و، تا ئەم ساتەش لەگەڵ کورد نەگەیشتووینەتە هیچ ڕێککەوتنێک ” .
هەروەها ثامر زيبان ده‌شلێت:”دەزگا حکومیيەکان، لە دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، هەر جۆرە جێگیرکردنێک ئەنجام بدەن ئێمە ڕەتیدەكەینەوە.”
لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ليژنه‌ى دارايى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كاتێكدايه كه هێشتا گفتووگۆى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى رێككه‌وتن و جێ‌گير كردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتى 2021 ى عێراقى فيدڕاڵ به‌رده‌وامى هه‌يه .