وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عێراق ١٠ کەمپی ئاوارەکان دادەخەین
دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان بووە پەناگەیەک بۆ نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارەی عێراق، دەیان کەم لە هەرڕم دروستکران، پاش چەند ساڵێک وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایكرد: 26 كەمپی ئاوارەكان ماون و بەمنزیكانە 10 كامپی تر لە هەرێمی كوردستان دادەخەن.
ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: لە كۆی 174 كامپ ئێستا 26 كامپ ماون كە دوانیان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، تەنیا لە پارێزگای دهۆك 16 كامپ ماون كە زۆربەیان ئێزدین.
هەروەها وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق راشیگەیاندووە: بەم نزیكانە 10 كامپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دادەخەن و وەزارەتەكەشیان ئامادەیە كامپەكان دابخات. داخستنی کەمپەکان بەپێی پلانێک دەبێت لە لەگەڵ حکومەتی هەرێم کاری لەسەر دەکەین