گوتەبێژی كۆشكی سپی باسی ڕوداوەكەی ھەولێر دەكات

 دوای ئەو هێرشە بەرفراوانەی کە کرانە سەر پارێزگای هەولێر کە میلیشیا عێراقییەکان بە پشتگیری ئێران تۆمەتبار كراون، نیویۆرک تایمزی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێوەری ئەو هێرشانە بێ وێنەیە و ئامانج لێی زیان گەیاندنە بە هێزەکانی ئەمریکا و یەکەم تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکایە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند :”سەرۆک بایدن لەسەر هێرشەکەی هەولێر ئاگادار كراوە بەڵام هیچ ڕوونكردنەوەی زیاتری نەدا .

مایکڵ نایتس، شیکەرەوەی پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک، ڕایگەیاند، کە پێوەر و مەودای هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر بێ وێنەیە، هەروەها بەو شێوەیە مەبەست لێی کوشتنی بەڵێندەرانی ئەمریکایە.

نایتس گوتیشى : “ئەمە تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئیدارەی بایدنی نوێ.

Back to top button