لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چهند بريارێكى دهركرد
دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەردەوام دەبێت، بەڵام رێکارەکانی خۆپارێزی تووند دەکرێن.
د.جوتيار عادل گوتيشى : لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری ئەوەشدراوە کە یاد و بۆنەکانی مانگی ئادار “بەرز رادەگیرێن، بەڵام بەبێ گردبوونەوەی جەماوەری”.
بەگوتەی گوتەبێژی حکومەتى ههرێم لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕياريشى داوه “ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانمان راسپارد بۆ ئەوەی چاودێریی رێکارەکان بکەن، هەروەها دەسەڵات درا بە ژووری پارێزگاکان بۆ ئەوەی چاودێری بکەن کە ئەو بازگانەی لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق رێکبخرێنەوە، تا بتوانرێت کەمبکرێتەوە و تەنیا رێگە بە شاندی حکومی و دیپلۆماسی بدرێت هاتووچۆ لەنێوان عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە دۆخەکە وادەخوازێت رێکارەکان تووندبکرێن”.
د. جووتیار داوای لە هەموو لایەک کرد “بەتایبەتی حیزبە سیاسییەکان” کە پابەندی بڕیارەکە بن.
ههروهها گوتهبێژى حكومهتى ههرێم گوتيشى، دهزگاكانى ميديا پابهند كران به بهڵاوكردنهوهى هۆشيارى تهندروستى .