کاروانێکی حەشدى شه‌عبى و سوپای عێراقى به‌ ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراو كرايه‌ ئامانج و 7 کەس کوژران

به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ پارێزگاى ئه‌نبار كه‌مێك پێش ئێستا ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق كوژران و بريندار بوون.

میدیاکانی عێراق رايانگه‌ياند،” لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە قەزای حەدیسەى سه‌ر به‌ پارێزگاى ئه‌نبار بۆمبێک تەقییەوە،

ڕاشيانگه‌ياندووه‌: بەهۆی تەقینەوە كه‌ حەوت كه‌س له‌ سوپا و چەکداری حەشدی شه‌عبى کوژران و برينداريش هه‌يه‌.

Back to top button