ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ خوێناویترین ته‌قینه‌وه‌ی ساڵ بووه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ خوێناویه‌ی ئێواره‌ی رۆژی 15/2/2017 له‌ ناوچه‌ی سه‌دری شار به‌غدا ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 20 كه‌س گیانی له‌ده‌ست دا و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون، لایه‌نگرانی سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌در داوای خۆپیشاندانی فراوان ده‌كه‌ن.

ته‌قنه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌در له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كاردانه‌وه‌ی تووندی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و مالكی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان وه‌ك به‌رپرسی ئه‌و كارانه‌ ده‌زانن و پێبینی ده‌كرێت به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی فراوانی خه‌ڵكه‌وه‌ سبه‌ی هه‌ینی خۆپیشاندان ئینجام بدرێت.

رۆژی شه‌مه‌ 11/2/2017 خۆپیشاندانێكی فراوان له‌ شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ داوای گۆڕینی ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقیان ده‌كرد، دواتر له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گرژی دروست بوو به‌هۆیه‌وه‌ 8 كوژرا و زاتر له‌ 200 برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

 

Back to top button