بالیۆزی به‌ریتانیا له عێراق ده‌بێت چه‌كدارانی بیانی له شنگال بچنه ده‌ره‌وه‌و رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێبكرێت
دواى ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتنی شنگالیان واژۆكرد كه تایبه‌ت بوو به ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان له ناوچه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان پاش تێپه‌ڕینی چه‌ندین مانگ تا ئێستا رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و بالیۆزی به‌ریتانیاش له عێراق رایده‌گه‌یێنێت كه دەبێ هێزە ناشەرعییەكان لە شنگال بكشێنەوە .
ستیڤێن هیكی باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق له باره‌ی رێككه‌وتنی شنگاڵ و دۆخی شنگال رایگه‌یاند ده‌بێت رێككه‌وتنی شنگال وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، هێزه ناشه‌رعییه‌كان له‌و سنووره بكشێنه‌وه و سه‌قامگیری بۆ شنگال بگه‌ڕێندرێته‌وه.
گوته‌كانی بالیۆزی به‌ریتانیا له عێراق له كاتێكدایه كه تا ئێستا به هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و میلیشاكانی سه‌ر به ئێران له شنگال نه‌توانراوه رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ش تا هێزه بیانیه‌كان له شنگاڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه شنگاڵ و تا ئێستا له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه.