حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته راوچی خێوه‌كان
خواكوڕك
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆماركردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له سیسته‌می بایۆمه‌تری به‌رده‌وامه و بمزووانه‌ش یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گرێته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ئاماژه‌دان به به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی تۆماركردنی مووچه‌خۆران له پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری، ده‌سپێكردنی تۆماری ناوی پێشمه‌رگه راده‌گه‌یه‌نێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌شی دا قوباد تاڵه‌بانی وێنه‌ی پرۆفایلی پێگه‌كه‌ی بۆ ره‌مزێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه گۆڕیوه كه به (گۆستبوسته‌ر) یاخود راوچی خێوه‌كان ناسراوه، به‌ومانایه‌ی كه دوو مووچه‌یی و مووچه‌خۆری بن دیوار وه‌كو خێو وان و له نێو سیسته‌مه‌كه‌دا ده‌سگیر ده‌كرێن.