ئاگاداریه بۆ ئهو هاووڵاتیانهی كه ئۆتۆمبێلیان بێ سهرهتا یان ژمارهكاتیه

تا ئێستاش له ههرێمی كوردستان ژمارهیهكی زۆری ئۆتۆمبێل بێ سهرهتا یان ژماره كاتین و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەولێر له ههولی چارهسهكردنی گرفتهكانی ئهو ئۆتۆمبێلانهیه و لهو بارهیهوه ئاگاداری ئەو هاونیشتمانییانە دەکەنەوە کە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و ژمارە کاتییان هەیە، لەکاتێکی دیاریکراودا سەردانیان بکەن بۆ پشکنین و پڕکردنەوەی فۆڕم.
فازڵ حاجی حوسێن، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لهو بارهیهوه رایگەیاندووه، بڕیارێك له بارهی ئۆتۆمبێلی بێ سهرهتا و ژمارهیه كاتین دهرچووه بەپێی بڕیارهكه، دەبێ سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تۆمارنەکراو، بێ سەرەتا، ژمارە کاتی، بێ ئاڕم و کارتن، لە رێککەوتی 7-3-2021 تاوەکو 25-3-2021 سەردانی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بکەن بە مەبەستی پشکنین و سەرژمێریکردنیان
فازڵ حاجی گوتی: “هەر کەسێک لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ نەکات، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی خۆی، کە لە داهاتوودا دیاریدەکرێت”.
بەپێی بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، پشکنینەکان تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و پیکاب دەبێت، هیچ کەسێکیش ناتوانێت زیاتر لە دوو ئۆتۆمبێل بەناوی خۆیەوە بکات، خاوەنی ئۆتۆمبێلیش پێویستە وڵاتینامە و رەگەزنامەی عێراقی یان کارتی نیشتمانی پێبێت، پشکنینیش تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2002-2018 دەکرێت.