ڤیان سه‌بری هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستۆی بووه‌ جێبه‌جێی كردووه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و تێپه‌ڕاندنی بودجه‌

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌توانراوه‌ كۆده‌نگیه‌ك له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ باره‌ی بودجه‌ی 2021ی عێراق دروست بكرێت، بودجه‌كه‌ تێبپه‌ڕێندرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت هیچ دەقێك جێگرەوەی ئەو بودجەیە نیە كە حكومەتی عێراق ناردویەتی بۆ پەرلەمان و چاوەڕێی تێپەڕاندنی بودجەیەكین هەرهەموان لەسەری كۆكبین.

ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، له‌ چوار چێوه‌ی ده‌ستورو مافی هه‌موو لایه‌ك ئاماده‌ی رێككه‌وتنین و هەرێمی كوردستان هەرگیز رێگرنەبوە لەهیچ رێككەوتنێك كە مافی دەستوری و یاسایی هەموان بەبێ‌ سەپاندنی فشار بپارێزێت.

هه‌روه‌ها سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راشیگه‌یاند، په‌سه‌ند كردنی بودجه‌یه‌كی داد په‌روه‌رانه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانه‌ وه‌ك هاوڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق چاوەڕێی ده‌كه‌ن هەر هەموان لەسەری رێكبكەون بەبێ‌ فشاری سیاسی.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دووپاتیشیكردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە ئاشكراكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتیەكانی بۆ ڕای گشتی و حكومەتی عێراق، تاوەكو پەسەندكردنی بودجە دوانەكەوێت.

Back to top button