ئانۆ جه‌وهه‌ر: سەرۆك بارزانی بناغەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ڤاتیكانی داناوه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پاپا فارنسیس پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردوو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا و دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆببوه‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رۆك بارزانی بناغه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكانی داناوه‌.

ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن كە خۆی لە پێكھاتەی كریستیانە له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند ھاتنی پاپا فرانسیس سەردانێكی گرنگە و سەرۆك بارزانی بناغەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ڤاتیكانی داناوه‌

هه‌روه‌ها  وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راشیگه‌یاند “پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و ڤاتیكان، پەیوەندییەكی تۆكمەیە و بناغەكەی لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە دانراوە، دواتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەرەی بە پەیوەندییەكان داوە و ساڵی رابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ ڤاتیكان و كۆبوونەوەی لەگەڵ پاپا فرانسیس جەختی لە پەیوەندییەكان كردەوە و بانگێشتنامەی پێشكەش بە پاپا كرد كە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە قبوڵی كرد.

هه‌روه‌ها ئانۆ جه‌وهه‌ر راشیگه‌یاند : “ئەمڕۆ پاپا گەورەترین قەداس لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەراست لە یاریگای نێودەوڵەتی فەرەنسۆ ھەریری لە ھەولێر دەكات، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ئەمە گەورەیرین قەداسە لەسەر ئاستی جیھان”.

 

Back to top button