ھێزێكی نادیار ھێرشی كردە سەر ئۆپۆزسیۆنی سوریا
وێنەی مانگی دەستكرد نیشانیدا، کە لێدانێکی موشەكی ئەنجام درا،بە ئامانجی لێدانی شوێنی بارکردنی نەوت لە لایەن ھێزێكی نەناسراو، ئەو شوێنەش بەدەست ھێزەكانی نزیك لە توركیایە
ھاوكات گروپە کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەرزەنشی ڕوسیایان کرد لە هێرشەکەی شەوی هەینی لە نزیک شارۆچکەکانی جەرابلوس و ئەلباب لە نزیک سنوری سوریا لەگەڵ تورکیا .
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە کەشتییە جەنگیەکانی ڕوسیا لە دەریای ناوەڕاست سێ موشەکیان تەقاندووە، کە بەر پاڵاوگەی نەوتی خاو و بارهەڵگری تانکەر لە ناوچەکە کەوتن
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە لە ئاگرە گەورەکەدا زیاتر لە 180 بارهەڵگر و تانک سووتاون و بەو هۆیەلانی کەم 4 کەس كوژراون و 24 کەسی تر برینداربوون